هەرچەندە نزیکەی 10 مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق دا تێدەپەڕێت، بەڵام لایەنە سیاسییەکان و ڕەوتەکانی ئەم وڵاتە نەیانتوانیوە لەسەر دەستنیشانکردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران رێکبکەون .
بۆ دەرکردنی عێراق لە بنبەستی سیاسی، بژاردەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی تازە پێکهێنراو و دووبارە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان ، دوای خۆپیشاندان و نائارامییەکانی رۆژانی رابردوو لە بەغدا وەک بژاردەیەکی جددی پێشنیار کراوە . لایەنگرانی رەوتی سەدر هەفتەی رابردوو چەند جارێک چوونەتە هۆڵی پەرلەمان دوای ئەوەی بەشێوەیەکی نایاسایی چوونەتە ناو "ناوچەی سەوز"ی بەغدا و بەردەوامن لە دانیشتنیان لە ناوچەی سەوز.
دوای ئهم کردهوه لایهنگرانی رهوتی سهدر بهرهو بنیاتنانی ئهنجومهنی باڵای دادوهری عێراق له ناوچهی سهوز ههنگاویان نا و داوای فهرمانی ئهم دهسته دادوهرییهیان کرد بۆ ههڵوهشاندنهوهی پهرلهمان.
لە بەیاننامەیەک دا ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق وەڵامی داواکەی ڕەوتی سەدری دایەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە و ڕوونی کردەوە کە دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی نییە و داواشی لە هەموو لایەنەکان کرد کە دەسەڵاتی دادوەری لە کێشە و هەڵڵای خۆیان بەدوور بگرن .
رەفیق ساڵحی ئەندام پەرلەمانی عێراق گوتی ، جموجۆڵی سیاسیی فراکسیۆن و پارتە جیاجیاکان بە مەبەستی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان لە رۆژانی داهاتوودا درێژەی هەیە و کشانەوە لەم کارە ناکری و داکۆکیی سیاسیی لەپشتە .
342/