بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی ھەینی لە دەستپێکی سەردانەکەی بۆ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێران و لە فڕگەی نێونەتەوەیی شەھید باکریی ورمێ، وتیشی: ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ئامادە بوونێکی واتاداری لە بەرەڤانیی پیرۆزدا ھەبووەو ینوورپاراستنی خەڵکەکەی ناوازەیە.
ڕەییسی وێڕای ڕێزنان لە شەھیدان و ئبسارگەرو لەخۆبردووانب ئازەربایجانی ڕۆژئاوا وتیشی: بارستایی زۆر لەم پارێزگایەدا ھەیە کە دەبێ بگەشێتەوە.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جەختی لەوەش کردەوە کە، کشت و کاڵ، کانزا، بوونی مەکۆگەلی زانستی و زانکۆیی و ھێزی مرۆڤیی کارامە لەو سەرمایە بایەخمەندانەی پارێزگاکەیە.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بەیانیی ئەمڕۆ ھەینی لە چێوەی گەشتی پارێزگاکانی دەوڵەتی سیانزەھەم سەردانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوای کردووە.
342/