بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە دیداری «بەستام جەدعان دەندەح» باڵوێزی سووریا لە بەغدا لە سەر پشتیوانیی گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەب پێی داگرت.
لەم دیدارەدا کە لە بەغدا بەڕێوە چوو، «حەکیم» لە بارەی گۆڕانکارییە ئەرێنییە تازەکان و دیداری کاربەدەستانی سووریاو کۆمەڵێک لە بەرپرسانی وڵاتانی عەرەب خۆشحاڵیی دەربڕی.
حەکیم جەختی کرد: تیرۆریزم ھێشتاش ھەر گرفتێکی ھاوبەشی عێراق، سووریاو ناوچەکەو جیھانەو دەبێ ھاواھەنگی و ھاوکاری لە ڕووی ئاسایشتی و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە بۆ بەرنگار بوونەوەی پەرە بستێنێ.
342/