١٥ نیسان ٢٠٢٢ - ٠٩:٢٢
ئیسرائیل لە مزگەوتی ئەقسا پاشەکشەی کرد/ 152 بریندار و 400 دەستگیر کراو

دوایین هەواڵەکان باس لە ئەوە دەکەن کە ئیسرائیلییەکان دوای بریندار کردنی 152 فەلەستینی و دەستگیر کردنی 400 کەسی دیکە لە مزگەوتی ئەقسا کشاونەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە فەلەستین ئەلیەوم، سەربازانی ئیسرائیلی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دریژەی هەوڵە نامرۆڤانەکانی خۆیان بۆ سەر نوێژخوێنە فەلەستیییەکان هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا. دوای ئەو هێرشە پێکدادانی توند لە نێوان ئیسرائیلیەکان و فەلەستینییەکان هاتە ئاراوە.

بو گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، مێدیاکان ڕایانگەیاند کە ئیسرائیلییەکان لە ئەو پێکدادانە گازی فرمێسک ڕێژ و گوللەیان لە دژی فەلەستینییەکان لە مزگەوتی ئەقسا بەکارهێناوە. ئەو پێکدادانە بووە هۆی بریندار بوونی 59 فەلەستینی.