٢٦ ئازار ٢٠٢٢ - ٠٨:٥٧
دیداری «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لەگەڵ کۆمەڵێک لە تاقم و ڕابەرانی فەلەستینی

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە میانەی دووھەمین گەشتی بۆ بەیروت لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە لەگەڵ کۆمەڵێک لە تاقم و ڕابەرانی فەلەستینی دیدارو ڕاوێژی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران کە ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە گەییشتە بەیروت لە شوێنی باڵوێزخانەی ئێران لە لوبنان  لەگەڵ کۆمەڵێک لە تاقم و ڕابەرانی فەلەستینی لە لوبنان دیدارو ڕاوێژی کرد.

«ئەمیر عەبدوڵڵاھیان» لەم گەشتەی دا لەگەڵ کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی لوبنانی لەوانە ھاوتاکەی خۆشی دیدارو وتووێژی کرد.

«ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» بەرلەمەش لە سەردانی بۆ سووریا لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتەش دیدارو وتووێژی کرد بوو.

342/