بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، «ئەحمەد موسەوی» پەرلەمانتاری سەربە هاوپەیمانیی «فەتح» لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ڕاگەیاندنی هاوپەیمانیی ڕزگاریی نیشتمانی شتێکی نوێ نییە لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراقدا و ڕەوتی سەدر و هاوپەیمانێتییەکەی حەلبووسی و پارتی بەر لە چەند مانگێک هاوپەیمانییان هەبووە و هیچ شتێکیان نەگۆڕیوە.
«موسەوی» ئاماژەی بەوەش کرد کە:هاوپەیمانیی سێ قۆڵی بۆ کۆبوونەوەکەی ڕۆژی شەممەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ناتوانن دوو لەسەر سێی پەرلەمانتاران کۆبکەنەوە بەبێ ڕێککەوتن و لێکتگەیشتن لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکاندا.
جێگای ئاماژەیە لەم دواییەدا هەر سێ لایەنی ڕەوتی سەدر، هاوپەیمانێتییەکەی حەلبووسی و پارتی، هاوپەیمانیی «ڕزگاریی نیشتمان»یان ڕاگەیاند و ناوی کاندیدەکانیان بۆ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران ئاشکراکرد کە ئەمەش ھەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی لێ کەوتەوە.
342/