بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ڕایگەیاند بە پێچەوانەی بانگەشەی مێدیاکانی لایەنگری حکومەتی تورکیا، ئەندامانی ئەو گرووپە بۆ بەشداری لە شەڕی ئۆکراین و ڕووسیا نەنێردراون.
ناوەندی مێدیایی هەسەدە لە بەیاننامەیەک دا ئەو هەواڵەی وەدرۆ خستەوە و ڕایگەیاند: مێدیاکانی ڕژێمی داگیرکەری تورکیا بە بڵاو کردنەوەی هەواڵی درۆ و بێ بنەما پڕۆپاگەندەیان کردووە هێزەکانی ئێمە لە شەڕی ئۆکراین دا بەشداریان کردووە.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: ئێمە پێداگریی دەکەین کە ئەو هەواڵە ناڕاستە و لە درێژەی ناوزڕاندنی هێزەکانی ئێمە بڵاو دەبێتەوە و هەسەدە هێزی نەتەوەیی سووریایە کە بۆ پارێزوانی لە ناوچەکە و خەڵکی جوگرافیای سووریا بەرامبەر تیرۆریزم و هێرشە داگیرکەرانەکان شەڕ دەکات.
342/