٣ ئازار ٢٠٢٢ - ٠٥:٠٠
بەرھەم ساڵح و سەرۆکی دەزگای شەهیدانی ئێران کۆ بوونەوە

سەرۆک کۆماری عێراق و ئەمیرحسێن قازیزادەهاشمی، سەرۆکی دەزگای شەهیدانی ئێران لە بەغدا کۆ بوونەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە (2ی ئازاری 2022) لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیی کرد لە ئەمیرحسێن قازیزادەهاشمی، یاریدەدەری سەرۆکی ئێران و سەرۆکی دەزگای شەهیدانی ئێران و گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتی دۆست.

هەروەها لە دیداری نێوان بەرھەم ساڵح و ئەمیرحسێن قازیزادەهاشمی، یاریدەدەری سەرۆکی ئێران و سەرۆکی دەزگای شەهیدانی ئێران جەختکرایەوە لە پێویستی پتەو کردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ئاڵوگۆڕکردنی شارەزا و ئەزمونەکان و کاراکردنی لێکتێگەیشتن و رێککەوتننامەکانی نێوان هەردوولا لەبوارە جیاجیاکاندا.

لەلای خۆیەوە ئەمیرحسێن قازیزادە، جەختی کردەوە لەسەر پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ عێراق لەبوارە جیاجیاکان و پتەوکردنی هاوکاری و ھەماھەنگی دووقۆڵی لەنێوان هەردوو وڵات، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی دۆست بکات.

342/