بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -سەید ئیبراھیم رەییسی ئەمڕۆ دوشەممە لە دەوحە گوتیشی : ئەمریکا دەبێ ویست و ئیرادەی خۆی بۆ ھەڵگرتنی بایکۆتە سەرەکیەکان بسەلمێنێ .
جەختیشی کردەوە : بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی دابینکردنی بەرژەوەندیەکانی گەلی ئێران بە تایبەت نەھێشتنی بایکۆتەکان ، دەستەبەری جێ متمانە و داخرانی دۆسیەکانی بانگەشەی سیاسیی ، پێویستە .
سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژەی بەوەی کە ناوچەی رۆژاوای ئاسیا پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ ، گوتی : وانەی گرنگیی گۆڕانکاریەکانی چەند دەیەی رابردوو ئەوەیە کە یەکەم دەستدرێژکاری نوشوستی دێێ دوھەم ، خۆڕاگریی ئەنجامی ھەیە و سێھەم ئەوەی کە ھیچ کام لە پرسەکانی ناوچەکە رێگاچارەی سەربازییان نیە .
342/