بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەعید خەتیب زادە ئەمڕۆ دوشەممە لە پرێس کۆنفڕانسی حەوتانەی دا لە بارەی سەردانی سەرۆکی رژێمی زایۆنی لە ئیمارات گوتی : رژێمی ساختەی داگیرکەری قودس ، رژێمێکی قەیران سازکەرە و سیاسەتی ئاپارتایدیی رەچاو دەکات و بە دوای هەنگاوی زاڵمانە و باڵادەستیی نژادی و ئەتنیی تایبەت دایە .
خەتیب زادە بە ئاماژە بەوەی کە رژێمی ساختەی ئیسراییل مایەی شەرمەزاریی مرۆڤایەتیە و هەوڵ ئەدا قەیرانەکانی خۆی بۆ وڵاتانی دیکە بگوازێتەوە ، گوتیشی : ماکی دەستدرێژکارانە و قەیران سازکەری ئەم رژێمە داوێنی ئەوانە دەگرێتەوە کە لە رێگەی رزگارکردنی قودسی شەریف دا هەنگاو دەنێن .
خەتیب زادە لە بارەی وەستانی کاتیی وتووێژەکانی ڤیەناش گوتی : دانوستانەکانی ڤیەنا لە سێ حەوتەی رابردوودا پێشکەوتنی بەرچاوی بووە و ئەگەر لایەنەکانی دیکە بە تایبەت ئەمریکا دان بە مافی ئێران دا بنێن، دەکرێ بە رێککەوتنی پاوەجێ ودڵنیا بگەین .
342/