بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سلێمان سویلوو وەزیری نێوخۆی تورکیا گوتی ، ساڵی 2014 پێنج ھەزار و 558 کەس پەیوەستی پەکەکە بوون بەڵام ئێستا ژماری ئەندامانی ئەم حزبە بۆ کەمتر لە 150 کەس دابەزیوە .
سویلوو ئاماژەی کردە کردەوەی داعش لە عێراق و سوریا و گوتیشی ، داعشیەکان لە تورکیا ناتوانن بچووکترین ھەنگاو بنێن .
تورکیا ساڵانێکە پەکەکەی خستووەتە لیستی گروپە تیرۆریستیەکان و لە عێراق و سوریاش پەلاماری دەکاتە سەر .
ھەنگاوە دەستدرێژکاریەکانی تورکیا لە سوریا و عێراق ، ناڕەزایەتی و تووڕەیی خەڵکی ھەردوو وڵاتی بەدواوە بووە .
342/