بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لیوا عەبدولخالق تەڵعەت بەمیدیاکانی ڕاگەیاند، لەگهڵ وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داعش لەدوو میحوەر گەیشتونەتە ڕێککەوتن.بەوتەی نوێنەرەکەی حکومەتی هەرێم، لەگەڵ بەغدا لەهەردوو میحوەری دیالەو کەرکوک بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داعش گەیشتونەتە ڕێککەوتن، میحوەرەکانی دیکەش لەکۆبونەوەکانی داهاتوو ڕێککەوتنی لەسەردەکرێت.هاوکات لەکۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا جەختکراوەتەوە لەوەی، دەبێت ژوری هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق چالاکتر بکرێتەوە
342/