بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌یشته سعودیه، ئه‌وه‌ش یەکەم سەردانی سەرکردەیەکی گەورەی رۆژئاوایه بۆ شانشینەکە، لە کاتی کوژرانی ڕۆژنامەنوس جەمال خاشقچی سعودیه له کونسوڵخانه‌ی وڵاته‌که‌ی له ئیستانبوڵ لە ساڵی 2018دا، هاوکات شاندێکی بازرگانی که پێکهاتون له نزیکەی 100 کۆمپانیا کە بریتین لە تۆتال ئینێرجی، ئی دی ئێف، تالیس و ڤیڤندی یاوه‌ری ماکرۆن ده‌که‌ن و بڕیارە لە کۆنفرانسێکی وەبەرهێناندا بەشدار بن.
ماکرۆن لە دوبەی قسەی بۆ پەیامنێران کرد و ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە، کە گوایە به کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان شەرعیەت دەدات به‌و شازادەیه و وتی، "قەیرانی هەمەجۆر له‌ناوچه‌که‌دا هه‌یه و ناکرێت شانشینه‌که پشتگوێ بخرێت".
342/