٢٩ تشرینی دووەم ٢٠٢١ - ٠٩:٢٢
ئەدمیڕاڵ ئێرانی لە ستۆدیۆی سەحەری کوردی : توانایی ھێزی دەریایی ئێران بۆ ئاسایشی ناوچەکەیە

دەریاوانی کوردی فەرماندەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمشەو لە ستۆدیۆی سەحەری کوردی ئامادە بوو وبە زمانی کوردیی وڵامی پرسیارەکانی دایەوە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەدمیڕال شارام ئێرانی کە بە بۆنەی حەوتی سەرماوەز رۆژی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران  ئەمشەومیوانی بەرنامەی زایەڵەی سەحەری کوردیی بوو ، لە کەشێکی گەرموگوڕدا وڵامی چەندین پرسیاری کاک عەبدوڵڵا عابدی پێشکەشکاری بەرنامەکەی دایەوە سەبارەت بە رەوشی ئێستای ھێزی دەریایی ئێران ، تواناییەکانی ئەو ھێزە لە ناوچەکە و دەریا ئازادەکان ، رۆڵی ھێزی دەریایی لە ئابووریی دا  ، بەرەنگاربوونەوەی چەتە دەریاییەکان ، پێشکەوتنەکانی ھێزی دەریایی ئێران و... دایەوە .

ئەدمیڕاڵ ئێرانی گوتی : ئێستا ھێزی دەریایی ئێران بە زۆر چەک و ئامێری پێشکەوتوو تەیارە و توانایی ھێزی دەریایی ئێران بۆ ئاسایشی ناوچەکەیە.

دەریاوان ئێرانی کە لە دایکبووی شاری سنەی کوردستانی ئێرانە ، یەکەم جاربوو لە دیمانەیەک دا بە زمانی کوردی بەشداری دەکرد .  

342/