بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - به‌یانى ئه‌مڕۆ خوێندکارانى زانکۆ‌و په‌یمانگه‌کان له‌چه‌ند شوێنێکى شارى سلێمانى گردبونه‌وه‌و خۆپیشاندانى ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا بۆ داواکردنى ده‌رماڵه‌ى مانگانهیانو جه‌ختیانکرده‌وه به‌رده‌وامده‌بن له‌سه‌ر ده‌ربڕینى ناڕه‌زاییه‌کانیان.
به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ند شه‌قامێکى سه‌ره‌کیى ناوشارو ده‌ره‌وه‌ى سلێمانیش داخران، دواتر هێزه ئه‌منیه‌کانى سلێمانى بهگازى فرمێسک ڕێژو دارى کاره‌بایی هێرشیانکرده‌سه‌ر خوێندکارانى ناڕازیی‌و ژماره‌یه‌کى زۆریش له‌خوێندکاران به‌هۆى گازه‌که‌وه بریندارن‌و به‌شێکیشیان له‌شه‌قامى سه‌ره‌کى به‌رده‌م که‌مپى نوێى زانکۆى سلێمانى له‌سه‌ر زه‌وى که‌وتبوون.
هەر لەم پێوەندیەدا وەزیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستىیی حکومه‌تى هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ى گرژییه‌کانى ئه‌مڕۆى سلێمانى په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و رایگەیاند ، "داواکاریهکانى خوێندکاران ڕه‌وایه‌و پێویسته ده‌رماڵه‌کانیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه"، ده‌شڵێت:"له‌یه‌که‌م هه‌فته‌ى ده‌ستبه‌کاربونم ئه‌و داواکاریه‌م به‌رزکرده‌وه‌و داوا له‌خوێندکارانیش ده‌که‌م یاداشتێک به‌رزبکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى جارێکى دیکه ئیشى له‌سه‌ر بکه‌ینه‌وه".
342/