بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە دیدار لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەولێر دیداری کردو لە دیدارەکەدا ھەردووک لایان گۆڕانکارییە سیاسی، ئاسایشتییەکان و دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردن و شوێنھاتەکانیان لە گۆڕەپانی سیاسیی وڵات دا لێک دایەوە.
لە دیدارەکەدا حەکیم پێشینەی مێژووی ھاوبەشی شێعەو کوردی لە خەباتی دژی دیکتاتۆری و بنیاتنانی عێراقی تازە وەبیر ھێنایەوەو لە سەر گرینگایەتیی کەم کردنەوەی ئاستی داخوازییەکان لە پێناوی دابین کردنی بەرژەوەندیی نیشتیمانی و پێویستیی پێکھاتنی دەوڵەتێک کە توانایی وەدی ھێنانی ئاواتەکانی گەلی عێراقی ھەبێت پێی داگرت.
عەممار حەکیم ھەروەھا لە سەر پێویستیی ڕێزنان لە سەروەریی خاکی عێراق و ڕاگرتنی دەستوەردان و ھێرشە دەرەکییەکان جەختی کرد.
ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراق لە سەر گرینگایەتیی تاوتوێ کرانی وردی تانەو سکاڵاکانی پەیوەست بە ھەڵبژاردن و وەدی ھاتنی زۆڵاڵی و بووژاندنەوەی متمانەی بەرامبەر بە حکومەتی سیاسی و دیموکراسی لە وڵات جەختی کرد.
342/