بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەنجو.مەخنی باڵای دادەڤانیی عێراق ئەمڕۆ ھەینی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: «مستەفا کازمی» لە دیدار لەگەڵ «فائیق زەیدان» قۆناغەکانی ئەنجام دانی لێکۆڵینەوە لە بارەی دوو ڕووداوی ھێرش بۆ سەر ماڵی سەرۆک وەزیران لە ناوچەی «خەزراء»و نیازی کوشتنی کازمی و پەلاماردانی ناڕەزامەندان لە ھەینیی ڕابردوو لە ناوەڕاستی بەغدایان تاوتوێ کرد.
لە لایەکی دیکەوە «کازم ئەلحاج» کارناسی کاروباری ئاسایشتی و سیاسی لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی عێراقیی دیجلە لە بارەی ئەو دروونانەی لەم دواییەدا ھێرشیان کردە سەر ماڵەکەی کازمی ھێندێک وردیاتی خستە ڕوو.
ئەم کارناسە عێراقییە وێڕای ئاماژە کردن بە تایبەتمەندییەکانی ئەو دوونەو ھێزی ڕاکێت ھەڵگرتنەکەی وتویەتی کە ئەو دوونگەلە چێکراوی فەرەنسان.
ئەم قسانە لە کلاتێکدا دەکرێت کە میدیاکانی عێراق یەکشەممەی ڕابردوو باسی بیسترانی تەقەتفەنگ و تەقینەوە لە ناوچەی سەوزی بەغداو پەلاماردرانی ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان کردبوو.
342/