به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لێژنەی بەرپاکردنی خۆپیشاندان ئەمڕۆ پێنج شەممە داوای کرد ھەتا میکانیزمی ژماردنی دەنگەکان لە سەر ھەڵبژاردنێک لە داھاتوودا، ژماردنی دەستی بێت و یاسای ئێستای ھەڵبژاردنیش پیاداچوونەوەی بۆ بکرێت.
ئەم لێژنەیە کردەوەی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردنی بە لێنەھاتوو زانی و داوای کرد ھەتا سەرۆکی ئەم کۆمیسیۆنە و ئەئدامانی دیکەی ڕادەستی دەزگای دادەڤانی بکرێت بۆ دادگایی کردن.
ئەم لێژنەیە ھەزوەھا داوای ئەوەشی کردووە کە بەرلە بەرپاکرانی ھەر ھەڵبژاردنێک لە داھاتوودا ئەندامانی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردن و سەرۆکەکەی بگۆڕدرێن و کەسانێکی سەربەخۆ ببن بە ئەندامی ئەم کۆمیسیۆنە.
342/