١ تشرینی یەکەم ٢٠٢١ - ١٨:٤٦
جەختی «بەرھەم ساڵح» لە سەر پێویستیی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنێکی زوڵاڵ و جەماوەری

سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر پێویستیی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی بەردەم بە شێوەیەکی زوڵاڵ کە دەربڕی خواستی جەماوەر بێت، پێی داگرت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی پێنج شەممە لە لێدوانێکدا، نەبوونی متمانە لە ڕەوتی ھەڵبژاردنی بە سەرچاوەگرتوو لە گرفتی ھەڵبژاریدنەکەی پێشوو زانی و وتی: یاسای  تازەی ھەڵبژاردن لە چاو یاساکەی پێشوو، دادگەرانەترە.

سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر پێویستیی ڕاوەستان لە بەرامبە ر کەسانێکدا کە بەدووی تێکدانی ھەڵبژاردنن، پێی داگرت و داوای لە بایکۆتکەرانی ھەڵبژاردنیش کرد کە لە بڕیارەکەیان پاشگەز ببنەوە.

سەرۆک کۆماری عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە کەم و گوڕی لە سیستێمی حکومەت دا، مافی عێراقییەکان بە زیانێکی ئازاد و سەربەرزانە پێشێل دەکات، وتیشی: لە قۆناغی دواتردا شایەتی چاکسازی لە یاسای بنەڕەتی دا دەبین کە لە لایەن زۆرینەی سیاسەتڤانانەوە پەسەند دەکرێت.

342/