به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ «مسته‌فا کازمی» سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕۆژی شەممە پێشوازیی کرد لە «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندەکەی ھاوڕێی و لە دیدارەکەیاندا رایگه‌یاند: عێراق خوازیاره باشترین په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که هه‌بێت، بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لان و به‌هێزکردنی سه‌قامگیری.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هه‌ر له‌و دیداره‌دا جه‌ختی له‌گرنگیی هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش و کاری دوقۆڵی کرده‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ناوچه‌که و دابین کردنی پێداویستییه‌کانی خه‌ڵکه‌که‌ی به‌ئامانجی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام و سه‌قامگیری.
«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ستایشی ڕۆڵی عێراقی کرد له‌نزیککردنه‌وه‌ی بۆچونه‌کان و جه‌ختیشی له‌په‌رۆشی حکومه‌تی ئێران کرده‌وه بۆ سه‌قامگیرکردنی عێراق و به‌هێزکردنی سه‌روه‌ری و یه‌کپارچه‌یی خاکه‌که‌ی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پشتیوانیی وڵاته‌که‌ی بۆ عێراق دوپاتکرده‌وه له به‌رامبه‌ر تیرۆر و پاشماوه‌کانی داعش و وتیشی: کۆنگره‌ی به‌غدا بۆ هاوکاری و هاوبه‌شی، هه‌نگاوێکه به‌ئاراسته‌ی به‌هێزکردنی هاوبه‌شی و هاوکاریی نێوان وڵاتانی ناوچه‌که.
342/