به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «عومەر وائیلی» سەرۆکی ڕێکخراوەی بوارگە سنوورییەکانی عێراق لە سەردانەکەی بۆ پارێزگای ئیلامی ڕۆژئاوای ئێران چاوی بە پارێزگارو کاربەدەستانی گومرگی ئێران کەوت و لە دیدارەکەدا جەختی لە ئاڵووێری بازرگانیی نێوان دوو وڵات کردەوەو پرسی ھەڵگیرانی لەمپەرەکانی ئێستاو ھەروەھا توندکرانەوەی چاودێری بە مەبەستی پێشگرتن بە چوونی کەل و پەلی قەدەغە بۆ عێراقی لە ئاراستەی ھێزمەند کرانی وەبەرھێنانی نێوخۆی ئەو وڵاتە تاوتوێ کرد.
لە دیدارەکەدا ھەروەھا ھەردووک لا لە سەر پێویستیی ڕەچاوکرڕدنی ڕێنماییە تەندروستییەکان پێیان داگرت و لایەنی عێراقی داوای گوێزرانەوەی ناوەندەکانی ئاڵووێری کاڵای ھاوردەی ئێرانی بۆ نێو خاکی خۆی کرد بە مەبەستی ڕەخساندنی ھەلی ئیش و کار بۆ شارومەندانی عێراقی.
لە بەرامبەردا لایەنی ئێرانیش لە دیدارەکەدا لە سەر پێویستیی کرانەوەی دوو بوارگەی سنووریی تازە لە پارێزگای ئیلام لەگەڵ پارێزگاکانی واسیت و میسانی عێراق پێی داگرت.
ھەردووک لا لە دیدارەکەدا لە سەر گرینگایەتیی پەرەپێ دانی ھاوکاری لە ئاراستەی ھێزمەند کردنی بەرژەوەندیی ھاوبەش و پشتگری لە ئاڵووێری بازرگانیی دوولایەنە جەختیان کرد.
342/