به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «ڕاینار بروئێل» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا وێڕای ئاماژە کردن بە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتانی بریتانیاو فەرەنساو ئاڵمانیا وتی: بە پێی بەیاننامەکە، ئەم سێ وڵاتە ئەورووپییە ھەڵس و کەوتی ئێران لە بارەی دانوستانەکانی ڤییەنا بە یارمەتیدەر نازانن.
وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵاتە ئەورووپییەکەی ئەندامی بەرجام ڕۆژی سێ شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە بارەی بڕیاری ئێران بۆ بەرھەمھێنانی یۆرانیۆمی لەسەدا بیست پیتێندراوی کانزایی نیگەرانییان دەربڕی و بانگەشەیان کردکە ئەم ھەنگاوە دەرەنجامی دانوستانەکانی ڤییەنا لە بارەی بووژاندنەوەی بەرجام دەخاتە مەترسییەوە.
سەرباری ئەمەش «میخاییل ئۆلیانۆف» نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان لەم دواییەدا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە زێدەخوازیی ڕۆژئاوا لە دانوستانەکانی ڤییەنا پێی داگرت: مەبەست لە وتووێژەکانی ڤییەنا، بووژاندنەوەی بەرجامە وەکوو ڕۆژانی سەرەتای، نە کەمترو نە زیاتر.
342/