به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئیبراهیم قادری ڕایگەیاند: 66 هەزار و 723 کەس تا ئێستا ئەو ژەمەیان لە پارێزگا وەرگرتووە و ژمارەیەک لە ئەوانیش هەر 2 نۆرەکەیان کوتاوە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە هیچ پێکوتەیەک سەداسەد کەسەکان لە بەرانبەر کۆرۆناوە ناپارێزێت وتی کە کەسانێک ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە، هەر دەبێ دەمامک ببەستن چونکوو کاتێک کە سەدا 80 ی خەڵک کوتران ئیمەنی دروست دەبێت.
ناوبراو سەبارەت بە ڕێژەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان وتی: زیاتر لە 34 هەزار ژەم ڤاکسین ئێستا لە پارێزگا هەیە کە خەریکی کوتانی گرووپەکانی ئامانجین.