به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئایەتوڵڵا «سادق ئامۆلیی لاریجانی» سەرۆکی کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی یارمەتی گەیاندنی تەواوی دامەزراوەو پێکھاتەکان بە سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراو، جێبەجێ کرانی بەڵێنەکان و چارەسەریی گرفتی گوزەران و ئابووریی بە گرینگترین چاوەڕوانیی خەڵک لە سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی خۆیان زانی.
ئایەتوڵڵا «سادق ئامۆلیی لاریجانی» وتیشی: ئامادە بوونی ئەوانەی وا ھۆگریی وڵاتەکەیانن لە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان، ڕووداوێکی سیاسیی گەورەی بە پێچەوانەی خواستی دوژمنان بەدی ھێنا.
سەرۆکی کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئیسلامی ھەروەھا وتی: خەڵک لەم ھەڵبژاردنەدا نەیانھێڵا خەوە ئاشێوپاشێوەکانی دوژمنان بێتەدی.
سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی، شەشەمین خولی ئەنجومەنە ئیسلامییەکانی شارودێ و ھەڵبژاردنی نێواندەورەیی پێنجەمین خولی مەجلیسی خوبرەکانی ڕابەری و ھەڵبژاردنی نێواندەورەیی یانزەھەمین خولی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی ھەینی ٢٨ جۆزەردان بەڕێوە چوو.
دکتۆر سەیید «ئیبراھیم ڕەییسی» بە مسۆگەر کردنی زیاتر لە ١٧ ملوێن دەنگ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێرانی بردەوە.
342/