به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی دووشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتیشی: ئەم گرفتە مەترسی دارو تەقینەوە ئاسایشتییە دەبێتە ھۆی لەبەریەک ھەڵوەشانەوەی تەواوی داڕشتە کۆمەڵایەتی، سەربازی، ئاسایشتی و ئیداری و سیاسییەکانی ئەم وڵاتە.
ھەر لەم پەیوەندییەدا «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراقیش ڕۆژی یەکشەممە گەییشتە لۆگزامبۆرک ھەتا لەگەڵ لایەنە ئەورووپییەکاندا سەبارەت بە میکانیزمی بەرپاکردنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق باس و وتووێژ بکات.
وەزیری دەرەوەی عێراق لە وەڵامی بانگێشتنی فەرمیی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا سەردانی لۆگزامبۆرکی کردووە.
بڕیار وایە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەھەمی ئۆکتۆبەری داھاتوو بەرپا بکرێت.
342/