٧ حوزەیران ٢٠٢١ - ١٣:١٨
4907 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 120 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 4907 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 120 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 81 هەزار و 183 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 971 هەزار و 270 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 565 هەزار و 972 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

342/