به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ماڵپەڕی مەعلومە لە زاری جووتیار عادل وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە وەفدی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆسیە ھەپەسێردراوەکان، لەناویشیاندا رێکەوتن لەسەر بوجە و پشکی هەرێم.
روونیشی کردووەتەوە، ئامانجی سەردانەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر لێکتێگەیشتنەکانی تایبەت بە جێبەجێ کردنی پرۆژە یاسای بودجە و ناردنی پشکی هەرێم لەلایەن بەغداوە.
وتەبێژی حکوومەتی هەرێم جەختی لەوەش کردووەتەوە: تائێستا بەغدا بەپێی ئەو رێکەوتنەی کراوە پشکی هەرێمی کوردستانی نەناردووە، حکوومەتی هەرێمیش ئامادەیی تەواوی پیشانداوە بۆ جێبەجێ کردنی رێکەوتنەکە و پاشەکشە ناکەین لە جێبەجێ کردنی پابەندییەکان، ئەوەش لە کۆبوونەوەکانی رۆژی یەکشەممە لەگەڵ بەغدا جەختی لەسەر دەکرێتەوە.
342/