به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە ڕەوتی دانیشتنەکەی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی کۆمەیساریای باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و «جنین پلاسخارت» نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە عێراق سەبارەت بە دۆسیەی ھەڵبژاردن بیروڕایان گۆڕییەوە.
«بەرھەم ساڵح» لە ڕەوتی ئەم دانیشتنە لە سەر گرینگایەتیی دابین کردنی ئاسایشت و خۆش کرلنی کەشێکی ھێمن و پاوەجێ بۆ دەنگدەران پێی داگرت و وتی: ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق گرینگایەتییەکی تایبەتیی ھەیە و خۆشکردنی بەستێنێکی لەبار بۆ ئەم ھەڵبژاردنە بنەمای سەرکەوتنەکەی و بەردەوام کرانی جوڵانەوەی بەرەو چاکسازییەکی دڵخواز لە وڵات دا دێتە ئەژمار.
ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق بڕیارە دەھەمی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ بەرپا بکرێت. یاسای تازەی ھەڵبژاردنی عێراق نوامبەری ٢٠٢٠ دوای تێپەڕاندنی لە پەرلەمان لە لایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە پەسەند کرا.
342/