به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ کەساییەتییە یەھودی و دژی زایونییەکانی بریتانیا وێڕای پێداگرتن لە سەر کۆتایی ھاتن بە داگیرکارییەکانی ڕژێمی زایونی لە فەلەستین و مافی گەڕانەوەی جەماوەری چەوساوەی ئەم وڵاتە، ڕژێمی زایونییان بە ئاپارتایدو ناڕەوا زانی.
کەساییەتییە یەھودی و دژی زایونییەکانی بریتانیا ھەروەھا وێڕای پشتگری لە ئارمانجەکانی فەلەستین ڕایانگەیاند کە بۆ ڕێزنان لە ڕۆژی جیھانیی قودس و داکۆکی لە ئارمانجەکانی فەلەستین ئاڵای ئەم وڵاتە دەشەکێننەوە.
«تێئۆدۆسیوس» ناسراو بە «عەتائوڵڵا حەننا» مەترانی گەورەی کلیسای «ئۆرتۆدۆکس»ی فەلەستینی داگیرکراو بە دەرکردنی پەیامێکی ڤیدیۆیی بە بۆنەی ڕێزنان لە ڕۆژی جیھانیی قودس خوازیاری ئازادیی فەلەستین لەژێر پۆستاڵی ڕژێمی داگیرکارو خوێنمژی زایونی بوو.
ناوەندەکان، پێکھاتەکان و کۆڕو کۆمەڵە ئیسلامییەکانی سەقامگرتووی بریتانیاش داوای لە موسڵمانانی ئەم وڵاتە کردووە کە وێڕای ڕەچاو کردنی بەرتەسکییە کۆرۆناییەکان، ئاڵای فەلەستین ھەروەکو ساڵی ٢٠٢٠ و بۆ ڕێزنان لە ڕۆژی جیھانیی قودس بشەکێننەوە.
342/