به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی و سکرتێری گشتیی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی داکۆکی لە ئینتیفازەی فەلەستین ڕۆژی سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ «سەلاح فەحس» نوێنەری بزوتنەوەی «ئەمەلی لوبنان» وێڕای ئاماژە کردن بە ھەوڵی دوژمنانی لوبنان بۆ بەردەوام کرانی گوشاری ھەمەلایەنە، لەوانە گوشاری ئابووریی سەر جەماوەری ئەو وڵاتە، وتی: ئەمریکا بە شێوازی ئاڵۆزو فێڵەبازانە لە ھەوڵی نانەوەی قەیرانی نێوخۆییە لە لوبنان دا.
«ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وێڕای پێداگرتن لە سەر داکۆکیی لێبڕاوانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لوبنان وتیشی: سەرباری ھەنگاوەکانی بایکۆتکارانەی ئەمریکا دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، تاران قەت لەم ڕۆژە دژوارانە لوبنان بە تەنیا ناھێڵێتەوە.
لەم دیدارەدا کە لە سەرو بەندی ڕۆژی جیھانیی قودس ئەنجامی گرت، بەرپاکرانی ھەرچی شکۆمەندتری ڕێ و ڕەسمی قودسی ئەمساڵ و پێویستیی بەرنگار بوونەوەی ھەنگاوە تیرۆریستی و ڕەگەز پەرستانەکانی ڕژێمی ساختەی زایونی لە ناوچەکە لە لابەن ھەردوک لاوە پێداگریی لە سەر کرا.
342/