به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ کۆنستانتین گاڤریلۆڤ جەختی کردەوە ، ئەم وڵاتە تەنیا لە کاتێک دا کە لایەنی ئەمریکی بەڵێنی خۆی لە پێوەندی لە گەڵ گەڕانەوە بۆ پەیمانی ئاسمانی کراوە بە جێبێنێ ، لەم رێککەوتنامە نێودەوڵەتیەدا دەمێنێ و کاربەدەستانی واشنگتۆن بۆ بڕیاردان لەم بارەوە تەنیا تا کۆتایی مانگی ئایار دەرفەتیان ھەیە .
گاڤریلۆڤ گوتیشی ، رژێمی کۆنتڕۆڵی چەکەمەنی دەبێ دابینکەری بەرژەوەندیی ھەموو وڵاتانی بەشدار بێت تا ببێ بە ھۆی دابەزینی نالەباریی رەوشی ئەوروپا و میکانیزمێکی دڵنیا و بە پێی یاسا نێودەوڵەتیەکان لە بواری چەکداماڵین بەدی بێنێ .
بە وتەی ئەم دیپلۆماتە ، حکومەتی روسیا بە زوویی رەشنووسی یاسایەک لە بارەی ھەڵوەشانی بەشداریکردن لە پەیمانی ئاسمانی کراوە بدات بە ڤلادیمیر پوتینی سەرۆک کۆمار .
دۆناڵد ترامپ 21 ی ئایار بە بیانووی ئەوەی کە روسیا بەڵێنەکانی خۆی لە پەیمانی ئاسمانەکراوەکان دا پێشێل دەکات ، بڕیاری دا ئەمریکا لەم پەیمانە بکشێتەوە .
پەیمانی ئاسمانە کراوەکان رێککەوتنێکی نێوان 35 وڵاتی جیھانە لە بارەی مۆڵەتدان فڕینی فڕۆکە سیخوڕیەکان بەسەر ناوچەکانی وڵاتانی ئەندامی ئەم پەیمانە .
342/