به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ عێراق ژمارەی ئەو دۆکێتانەی کە گیراونەتە ئەم بنکەی دە دانە ڕاگەیاندووە و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ٩ ڕۆکێتیان لە کەرتی سەربازیی بنکەب «ئەلبەلەد» کەوتووە کە تایبەتی لەشکریانی ئەمریکییە.
بە پێی ڕاگەیاندنەکەی کەناڵی ھەواڵیی «سابرین نیوز» دوابەدوای ئەم ھەڵمەتە بەشگەلێکی بنکەی «ئەلبەلەد» ئاگری تێ بەربووە.
ئەم سەرچاوەیە ھێرشەکەی بە توندترین ھێرشی سەر بنکەی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق دا زانیوە لە ماوەی یەک ساڵی ئەم دواییە.
بنکەی سەربازیی «ئەلبەلەد» گەورەترین بنکەی ئاسمانیی لە عێراق دایە کە لە ٦٠ کیلومەتریی باکووری بەغدای پێتەختی عێراق ھەڵکەوتووە.
342/