به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ رێکخراوی ھەواڵگریی سپای عاشورای پارێزگەی ئازەربایجانی رۆژھەڵاتی ئێران لە ئاگادارایەک دا باسی ناسین و تێکشکاندنی تاقمی دژبەری ھەبووتی ئێرانی کرد لەم پارێزگەیە .
پاشایەتی خوازان ، سەرەکی ترین لاگرانی ئەم گروپە بوون کە بە پشتبەستن بە حکومەتە رۆژاواییەکان و عەرەبستان پلانەکانی خۆیان لە ئێران دا جێبەجێ دەکرد .
لەم ئاگاداریەدا ھاتووە ، یەکێک لە فێڵە میدیاییەکانی ئەم جەریانە، سودوەرگرتن لە ھەڵخەڵەتاوان بۆ چالاکیی لە نێو تۆڕە کۆمەڵاتیەکاندابوو .
ھەروەھا یەکێک لە کارەکانی ئەم گروپە دژبەرە ، بڵاوکردنەوەی ھەواڵی ساختە و ھاندانی خەڵک بۆ سەرھەڵدانی سەر شەقام بووە .
342/