به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەرچاوە ھەواڵییەکانی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە ڕایانگەیاند، ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکی کاروانێکی داگری ٨٠ ترۆمبیل لەوانە گەڵابەی ھەڵگری کەرەستەوتفاقی سەربازی و تانکەر و تانکیان بە پەڕینەوەی نایاسایی لە سنوری «ئەلوالید»ەوە لە پارێزگای ئەنباری عێراق گواستووەتەوە بۆ ئەو ناوەندانەی کە گردوپەڕی «حەسەکە»ی سووریا داگیریان کردووە.
ئەم کاروانە کە لە بوارگەی سنووریی «ئەلوالید» گەییشتبووە سووریا، بە شیمانەی زۆرەوە لە بنکە داگیرکراوەکانی قائیم و عەینۆلئەسەد لە عێراق جوڵەیان پێ کراوە.
چەکدارانی تیرۆریستی سەر بە ئەمریکاو تورکیا بە شێوەی نایاسایی لە ناوچەگەلێکی سووریادا مۆڵ دراون و دەوڵەتی سووریاش بەردەوام جەخت لەوە دەکاتەوە کە کە دەبێ ھەرچی خێراتر ئەو ناوچانە چۆڵ بکرێن.
342/