به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ راشیگەیاندووە، بڕیارەکە لە رۆژی 15ی ئهم مانگهوه چووەتە واری جێبەجێکردنەوە و گەشتیار و هاووڵاتییانی وڵاتانی فەرەنسا، ئەمریکا، چین، رووسیا، بەریتانیا، یابان، کۆریای باشوور، کەنەدا، ئوسترالیا، نیوزیلەندا، سویسرا و وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا دەگرێتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، کە گەشتیارانی ئەو وڵاتانە بۆ سەردانی عێراق پێویستییان بە وەرگرتنی ڤیزا نییە، تەنیا لە دەروازە سنوورییەکان بڕی 75 دۆلاریان لە بەرامبەر دوو مانگ مانەوە لە عێراق، لێوەردەگیرێت.
342/