٢٦ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٥:١٠
6420 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 79 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 6420 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 79 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 57 هەزار و 560 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 385 هەزار و 706 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 177 هەزار و 367 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.