٢٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١١:٢٢
گرووپە تەکفیرییەکان لە نزیک سنوورەکانی ئێران تێکدەشکێنین

فەرماندەی بڕیارگەی پەدافەندی ئاسمانی وتی: لەگەڵ ئەندامانی گرووپە تەکفیرییەکان لە نزیکی سنوورەکانی خۆمان بە توندی بەرەوڕوو دەبینەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەمیر سەرلەشکەر سەید عەبدولڕەحیم مووسەوی فەرماندەی بڕیارگەی پەدافەندی ئاسمانی ڕایگەیاند: یەکینەکانی پەدافەندی ئاسمانی لە ناوچەی باکووری ڕۆژاوای ئێران بەهێز کراونەتەوە و ئەگەریش پێویست ببێت زیادی دەکینەوە و ئاسایشی خەڵک بۆ ئێمە زۆر گرینگە.

ناوبراو سەبارەت بە هەبوونی گووپە ترکفیرییەکان وتی: تیرۆریستە تەکفیرییەکان، داعش و زایۆنییەکان، گرووپگەلێکی قێزەون لە هەموو جیهانن و هەبوونی ئەوان لە هەر کوێ کە بێت دەبێتە هۆی ڕق و قین و نائەمنی. هێزەکانی هەر ئەو جۆرە کە هەمیشە سەماندوویانە لەگەڵ ئامادە بوونی ئەو هێزانە لە نزیکی سنوورەکانی خۆی بەتوندی بەرەوڕوو دەبێتەوە.

342/