٢٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٢:٥٢
باڵوێزی سویسڕا بانگهێشت کرا/ ئەمریکا دەست لە چەواشەکاری هەڵگرێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ڕاگەیاندنی بانگهێشت کردنی باڵوێزی سویسڕا و پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ئێران، وتی: ئامۆژگاری ئێران بە ئەمریکا ئەوەیە کە دەست لە بەلاڕێ بردنی ڕای گشتی هەڵگرێت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ باڵوێزی سویسڕا و پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ئێران لەلایەن ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوە دوای بڵاو بوونەوەی پاگەندە بێ بنەماکانی بەرپرسانی ئەمریکا سەبارەت بە دەستێوەردانی وڵاتانی دیکە لە هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە، بانگهێشت کرا، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ڕەت کردنەوەی پاگەندە دووپاتەکان و ڕاپۆرتە ساختەکان، جارێکی دیکە جەخت دەکات بۆ تاران هیچ جیاوازیەکی نییە کە کام یەکە لە بەربژێرەکان بچنە کۆشکی سپی.

ناوبراو زیادی کرد: ڕژێمی ئەمریکا و دامودەزگا هەواڵگری و ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە پێشینەی دوور و درێژیان لە دەستێوەردان و ئاژاوە لە هەڵبژاردنی وڵاتانی دیکە هەیە، بەم پێیە ئامۆژگاری ئێران بە ئەمریکا ئەوەیە کە دەست لە درۆ و دەلەسە و بەلاڕێ بردنی ڕای گشتی هەڵبگرێت و وەکوو ولاتێکی ئاسایی لە ئاستی نێودەوڵەتی هەڵسوکەوت بکات.

342/