٢٤ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ١١:٢٩
کاردانەوەی توندی ئێران بە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی گاردیەنی ئەمریکی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: سیاسی­کاری و هەوڵی دڵخواز، ئەویش لەلایەن ئەمریکا و هەندیک وڵاتانی ئەورووپییەوە، بەردەوام زیاترین خەساری لە بنەمای مافی مرۆڤ داوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ڕت کدنەوەی ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییە کە لە ڕۆژنامەی گاردیەن بڵاوی کردووەتەوە، وتی: ئامانج لە ئەو ڕاپۆرتگەلە بۆ ڕەش نیشان دانی دۆخی مافی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەویش لە ئەم ماوەدا، تەواو ڕوونە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: پێمان وایە کە سیاسی­کاری و هەوڵی دڵخواز، ئەویش لەلایەن ئەمریکا و هەندێک دەولەتی ئەورووپییەوە، بەردەوام زیاترین خەساری لە بنەمای مافی مرۆڤ داوە.

ناوبراو هەروەها ڕوانگە، لێدوان و هەوڵی هەندێک وڵاتانی ئەورووپیی بە واتای دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی کۆماری ئیسڵامی ئێران وەسف کرد و وتی: لەو بارەوە کاردانەوەی پێویست ئەنجام دراوە و لەمەوپاشیش هەڵوێستی پێویست دەنوێنین.

342/