به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ وەفدێکی بریتانیایی بە سەرۆکایەتی مارتین لوگدن، نوێنەری تایبەتی بریتانیا لە کاروباری سووریا لە سەردانێکدا بۆ کوردستانی سووریا لەگەڵ کومیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دیداریان کرد.
ئەو لێژنە بریتانیاییە دوای ئەوەی کە لەلایەن بەرپرسانی ئەو هەرێمەوە پێشوازیان لێ کرا لە قامیشلۆ و لە پشت دەرکە داخراوەکاندا گفتوگۆیان کرد وکە بە پێی هەواڵەکان، بەرەنگار بوونەوەی داعش و ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرووی ئەو بابەتانەوە بوو.
سەرۆکی کومیتەی پێوەندییە دەرەکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بە ئاماژە بە ئەو دیدارە وتی: بریتانیا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕۆڵێکی گرینگی هەبووە. جگە لە ئەوە، بریتانیا بۆ چارەسەری قەیرانی سووریا لە چوارچێوەی ڕێسا نێودەوڵەتی و دیمۆکراتیکەکانیش ڕۆڵی گرینگیان هەبووە.