٢٧ ئاب ٢٠٢٠ - ١٣:٥٢
هەڵوێستی عێراق سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل

وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنفراسنێکی ڕۆژنامەڤانی هەڵوێستی وڵاتەکەیی سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل ڕوون کردەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە شەفەق نیوز، ئەحمەد مەلا تەلال، وتەبێژی سەرۆک کۆوەزیرانی عێراق لە ڕەتوی کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی خۆی دوای کۆبوونەوەی کابینە وتی لە یاسای بنەڕەتی عێراق ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل قەدەغەیە.

مەلا تەلال، لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی نێوان ئیمارات و دەوڵەتی ئیسرائیل وتی ئەو بابەتە پێوەندی بە تێلاڤیڤ و ئەبووزەبیەوە هەیە.

ناوبراو زیادی کرد: مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەسەر گرینگایەتی پرسی فەلەستین و پێکهێنانی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین بە پێتەختیی قودس جەختی کرد.

342/