١١ ئاب ٢٠٢٠ - ١٠:٣٢
18800 کەس تا ئەمڕۆ بوونەتە قوربانیی کۆرۆنا لە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند کە لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 184 کەس لە ئێران بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری, ڕایگەیاند :   2345 تووشبووی نوێ کۆرۆنا لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو دەستنیشان کراون.

ڕاشیگەیاند: 331 هەزار و  189کەس تا ئێستا تووشی کۆرۆنا بوونه لە ئێران.

تا ئێستا  18 هەزار و  800 کەس لە ئێران بە هۆی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.

تا ئەمڕۆ  288 هەزار و    620کەس لەم نەخۆشیە ڕزگاریان بووە.