٦ ئاب ٢٠٢٠ - ١٢:٢٦
هاووڵاتیانی ئێرانی لە لوبنان دەگەڕێندرێنەوە وڵات

ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی ئێران ڕایگەیاند: هاووڵاتیانی ئێرانی لە لوبنانەوە بەپەلە دەگەڕێندرێنەوە وڵات.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە دەرکردنی مۆڵەتی گەشتی بەپەلە لەلایەن ڕێکخراوی فڕۆکەوانی لوبنانەوە بۆ ڕێکخراوی فڕۆکەیی دەوڵەتی ئێران، دووهەمین گەشتی بەپەلە بۆ هاتنەوەی هاووڵاتیان لە ئەو وڵاتەوە لە ڕۆژی ٢٢ ی گەلاوێژی ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت.

شیاوی باسە کە دوێنێ سێشەممە تەقینەوەیەکی گەورە لە بەندەری بەیرووت ڕووی دا و بە هۆیەوە ٤١٠٠ کەس کوژان و بریندار بوون .

 ئێستا بەرپرسانی وڵات بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی ئێران و ئەوەی کە ئەو وڵاتە ئێستا کێشەی هەیە و خەساری زۆری بەرکەوتووە دەیانەوێت بیانگەڕێننەوە تا دۆخڵکە ئاسایی بێتەوە.