سەردار ئەمیر عەلی حاجی زادە فەرماندەی هێزی هەوافەزای سوپا لە پەراوێزی بەڕێوە چوونی قۆناغی کۆتایی مانۆڕی هاوبەشی پێغەمبەری مەزن ١٤ کە لە سەرلەبەیانی ڕۆژی ڕابردووەوە لە ناوچەی گشتی کەنداوی فارس و تەنگەڵانی هورموز خەریکە بەڕێوە دەچێت، وتی: مانۆڕەکانی سوپا بە گشتی داهێنەری زۆری تێدایە و لە ئەم مانۆڕەدا بۆ یەکەم جار لە جیهان، هاویشتنی مووشەکی بالسیتک لە قووڵایی زەوینەوە لەلایەن هێزی هەوافەزای سوپاوە ئەنجام درا.
ناوبراو زیادی کرد: لە ئەم مانۆڕەدا بە بێ بەکارهێنانی سەکۆ و جیهازات، مووشەکەکان دڵی زەویان هەڵکۆڵی و ئامانجە لە پێش دیاری کراوەکانیان بە وردی پێکا و تێکیان شکاند.
سەرجدار حاجی زادە جەختی کرد: بە ئەم کۆمەڵە جیهازاتە کە ئەمڕۆکە لە بەردەستماندایە دەتوانن هەرجۆرە ئامانجێکی دوژمن لە هەر خاڵێک لە ناوچی کەنداوی فارس، دەریای عومان و ئەقیانووسی هیند بپێکین.