بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - غوڵام حسێن ئیسماعیلی سەبارەت بە هۆکارەکانی دواکەوتنی بەڕێوە چوونی سزای لەسێدارەدانی هۆکارەکانی شەهید بوونی ١٢ هاووڵاتی کورد و تورک زمان، وتی: دۆسیەکە تاوانباری دیکەشی هەبوو کە هەڵاتبوون و ئێستاش هەر هەڵاتوون. هەوڵی زۆر درا تا هەموو تاوانبارەکانی ئەو ڕووداوە دەستگیر بکرێن تا هەموویان سزا بدرێن.
وتەبێژی دەسەڵاتی داد لە درێژەدا زیادی کرد: دوای زانیاری لەسەر ئەوەی کە ئەوانە لە ئێران هەڵاتوون، ئیدی دەستگیر ناکرێن، لێپرسینەوەی تۆمەتبارە دەستگیر کراوەکان بەڕێوە چوو، تا لە کۆتاییدا دادگای پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا سزای لەسێدارەدانی ئەوانی دەرکرد و دوای ئەوەی کە دڵنیا بووینەوە کە ناکەونە بەر هیچ جۆرە لێبوردنێکەوە، سزای لەسێدارەدانەکەیان بەڕێوە چوو.
342/