١١ تەمووز ٢٠٢٠ - ١١:٥٣
کاردانەوەی ئەمریکا بە ڕێککەوتنی سەربازی ئێران و سووریا

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕۆژی هەینی بە واژۆی ڕێککەوتننامەی هاوکاری سەربازی ئێوان ئێران و سووریا کە لە ڕەوتی سەفەری سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی ئێتان بۆ دیمەشق بەستراوە، کاردانەوەی نواند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە بەستنی ڕێککەوتننامەی هاوکاری سەربازی نێوان ئێران و سووریا کاردانەوەی نیشان دا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، جسیکا مەک نالتی وتەبێژی پێنتاگۆن وتی کە سەرەڕاێ ئەو بابەتە ئەمریکا بەرنامەیەکی بۆ گۆڕینی پلانکانی خۆی لە سووریا نیە.

وتیشی: کاری هێزەکانی ئەمریکا لەچاو ساڵی ٢٠١٤ هیچ نەگۆڕاوە. پلانی ئێمە شکستی هەمیشەیی داعشە.

ناوبراو زیادی کرد: کار و بەرنامەکانی ئەمریکا بە هاوکاری هێزەکانی کوردستانی سووریا و دەڤەری ئەلتنف بۆ شکستی داعش لە سووریا درێژەی دەبێت.

شیاوی باسە کە سووریا و ئێران لەم دواییەدا ڕێککەوتنێکی گشتییان بۆ تۆکمە کردنەوەی هاوکاری سەربازی و ئەمنیەتی واژۆ کردووە.

ئەو ڕێککەوتنە بە ئامادە بوونی ژنراڵ عەلی عەبدوڵڵا ئەیووب وەزیری بەرگری و جێگری فەرماندەی گشتی سوپا و هێزە چەکدارەکانی سووریا و سەرلەشکەر موحەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی ئێران واژۆ کرا.

342/