٢٩ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١٦:٥١
فەرمانی دەستگیر کردن بۆ ترامپ دەرکرا/ 36 کەس تۆمەتبارن بە تیرۆری سەردار سولەیمانی

دادستێنی تاران لە ناسینەوەی 36 کەس بە تۆمەتی تێوەگلان لە تیرۆری سەردار قاسم سولەیمانی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە سەرووی ئەو 36 کەسەوە ناوی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا هاتووە .

 عەلی ئەلقاسی مێهر، دادستێنی تاران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بەرپرسانی دەزگای داد، ڕایگەیاند: 36 کەس کە دەستیان بووە لە تیرۆر، هاوکاری و فەرمان دان بە تیرۆر کردنەکە لە دۆسیەی حاج قاسم سولەیمانی لەوانەش بەرپرسانی سیاسی و سەربازی ئەمریکا و دەوڵەتەکانی وڵاتانی دیکە ناسراونەتەوە.

ڕاشیگەیاند کە فەرمانی دەستگیر کردن و دۆخی سووریان بۆ ئینترپۆل نێردراوە.

دادستێنی تاران ئەوەشی وت کە تۆمەتی سەر ئەم کەسانە کوشتن و کردەوەی تیرۆریستیە و لە سەرووی هەموویانەوە دۆناڵد ترامپ ناوی هاتووە.