بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سیما سادات لاری، بە وتنی ئەوەی کە لە دوێنێوە تا بە ئەمڕۆ ٢٢ ی جۆزەردان دوو هەزار و ٢٣٨ نەخۆشی نوێی تووشبوو بە کۆرۆنا لە ئێران ناسراوەتەوە کە ٦٨٨ کەسیان لە نەخۆشخانە خەوێندراون، وتی: بە گشتی ژمارەی نەخۆشەکانی تووشبوون بە کۆڤێد ١٩ لە ئێران گەیشتووەتە ١٨٠ هەزار و ١٥٦ کەس.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە بەداخەوە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، ٧٨ نەخۆشی کۆرۆنایی گیانیان لەدەست داوە و بە گشتی ژمارەی گیان لەدەست داوانی ئەو نەخۆشییە گەیشتووەتە ٨ هەزار و ٥٨٤ کەس، وتی: بەختەوەرانە تا ئێستا ١٤٢ هەزار و ٦٦٣ کەس چاک بوونەتەوە.
لاری زیادی کرد:پارێزگاکای خووزستان، هورموزگان، کرماشان، کوردستان و کرمان لە دۆخی هۆشداریی یان سووردان.
342/