١٨ ئایار ٢٠٢٠ - ١٢:١٤
مەجلیسی ئێران گەڵاڵەی ڕووبەڕوو بوونەوەی ئیسرائیلی پەسەند کرد

نوێنەری مەجلیسی شوورای ئیسلامی لەگەڵ گەڵاڵەی بەرەنگار بوونەوەی کارەکانی ئیسرائیل ڕێککەوتن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نوێنەرانی مەجلیسی شوواری ئیسلامی لە کۆبوونەوی گشتی ئەمڕۆی مەجلیس گەڵاڵەی بەرەنگار بوونەوەی کارە دوژمنکارانەکانی ئیسرائیل دژی ئاسایش و ئاشتی ناوچەیی و نێودەوڵەتیان پەسەند کرد.

ئەو گەڵاڵەیە هیچ دژێکی نەبوو و بە کۆی دەنگ پەسەند کرا و پاش پەسەند کرانیشی نوێنەرانی مەجلیس لە ئەو شوێنە دروشمی " نەمان بۆ ئیسرائیل" یان وتەوە.

شیاوی باسە، ئەو گەڵاڵە ١٦ مادەی هەیە و پارێزەران وردەکارییەکانی لێکدەدەنەوە.