٢٩ نیسان ٢٠٢٠ - ١٣:٠٤
تەقینەوەی بۆمب لە عەفرین ٤٠ کوژراو و ٤٧ برینداری لێکەوتەوە

وەزارەتی بەرگری تورکیا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک بە ئاماژە بە بۆمبدانەری لە عەفرین وتی: لە ئەو هێرشە تیرۆریستییە ٤٠ هاووڵاتی سڤیل کە ١١ یان منداڵ بوون گیانی خۆیان لەدەست دا و ٤٧ کەسی سڤیلی دیکەش بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دوای تەقینەوەی بۆمب لە بازاڕی ناوچەی ڕاجۆی عەفرین، وەزارەتی بەرگری تورکیا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک وێڕای تۆمەتبار کردنی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە بە ئەنجام دانی ئەو ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییە لە عەفرین وتی: لە ئەو هێرشە تیرۆریستییە ٤٠ هاووڵاتی سڤیل کە ١١ یان منداڵ بوون گیانی خۆیان لەدەست دا و ٤٧ کەسی سڤیلی دیکەش بریندار بوون.

برینداربووەکان بە هۆی ئەو تەقینەوە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ناوەندی عەفرین و بە پێی توند بوونی برینی هەندێکیان ئەگەری ژمارەی کوژراوەکان زیاتر ببێتەوە.

تا بە ئەم چرکە یەپەگە بەرپرسایەتی ئەو هێرشە خۆکوژییەی لە­­ئەستۆ نەگرتووە.

.............
340